یادێک له دایکێکی دلسۆز ئایشەمامان(حاجی ئائیشە)
یادی حاجی ئایشەمامان دایکی ئازیز و دلسۆزی شاری سەردەشت بەرز ڕادەگرین کە زۆربەی خەلکی سەردەشت بە شیوەیەک قەرزداری زەحمەتەکانی ئەو خۆشەویستەن! ئەو کاتەی کە نەخۆشخانەی تایبەت بە ژنان و مندالبون (نەخۆشخانەی منداڵبوون) و یان هیچ ئامراز و کەرەسەی دیکەی لە ناوچەی سەردەشت بوونی نەبو کۆچکردو حاجی ئایشەی مامان بە هیمەت و بوێری خۆی رۆژ یان نیوە شەو ، لە گەرما و سەرما دا ، بۆ یارمەتی دایکانی دوگیان هەمو کاتیک ئامادە بو و بە گیان و دڵ ئەرکی ئەخلاقی و کۆمەلایەتی خۆی وەک پزیشکێکی خۆمالی بە جێدەگەیاند و لەو سەردەمە دا زۆربەی خەڵکی سەردەشت بە دەستی نازداری ئەوخۆشەویستە هاتونەتە سەر دونیا... .. روحی شاد و یادی بەخیر.
به کەمێک دەستکاری وئاڵوگۆر له کانالی تیلگرامی سەردەشتی جاران ورگیراوه
مەهاباد - محەممەد فازڵ شەوکەتی
یادیک له دایکێکی دلسۆز حاجی ئایشەمامان